کوردستانی

ئەگەری بارینی نمەباران هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەگەری بارینی نمەباران هەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی  گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

کەشناسی هەرێم رایگەیاند "ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت , لە ناوچەشاخاویییە سنووریەکان باکووری رۆژهەڵاتی هەرێم ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سبەینێ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لەناوچە شاخاوییەکان نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ، مەوداى بینین لەنێوان (8 – 10) کم  دەبێت".

کەشناسی پلەکانی گەرمای لەنێوان شار و ناوچەکاندا بەمشێوەیە خستووەتەڕوو":
هەولێر : 35 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 33 پلەی سیلیزی
دهۆک : 34 پلەی سیلیزی
زاخۆ :35  پلەی سیلیزی
ئامێدی : 31 پلەی سیلیزی
ئاکرێ : 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 36 پلەی سیلیزی  
هەڵەبجە : 34 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 21 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 38 پلەی سیلیزی

ب ح
Qaiwan
Qaiwan