کوردستانی

سێ‌ كەس بە تۆمەتی سووتاندنی پوش و پاوان دەستگیركران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ‌ كەس بە تۆمەتی سووتاندنی پوش و پاوان دەستگیركران

مەودا میدیا-
لە گەرمیان سێ‌ تۆمەتبار كە هەستابوون بە سووتاندنی رووبەرێك لە پوش و پاوان و دارستانی خۆڕسك، لەلایەن هێزەكانی پۆلیسەوە دەستگیركران. 

ئارام محەمەد، لێپرسراوی بنكەی پۆلیسی پاراستنی دارستان و ژینگەی پێباز بە مەودا میدیای راگەیاند"لەلایەن چەند كەسێكەوە ئاگاداركراینەوە لە هەوڵی سووتاندنی رووبەرێك لە پوش و پاوان و دارستانی خۆڕسك لەلایەن چەند كەسێكەوە، بۆیە دەستبەجێ‌ مەفرەزەكانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە". 

وتیشی"سێ‌ كەس بە تۆمەتی هەوڵی سووتاندنەكە دەستگیر كراون كە دانیان بەوەدا ناوە كە ئەوان كارەكەیان ئەنجامداوە، بۆیە كەیسەكەیان رەوانەی دادگا كراوە بۆئەوەی بەپێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"جگە لەوەی كە ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كردووە، ژمارەیەك ئاژەڵی گەورەشیان لە سووتان رزگاركردووە كە كەوتبوونە ناو چوارچێوەی ئاگرەكەوەو گیریانخواردبوو". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan