کوردستانی
کارکردن لە پڕۆژەیەکی گرنگ بەردەوامە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە كاركردن له گه‌وره پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په-چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و لەئێستادا به رێژه‌ی زیاتر له 20%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون، بڕیارە له ماوه‌ی ساڵێكدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی ته‌واو بكرێن.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی رایگەیاند "پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ، یه‌كێكه له پڕۆژه‌كانی حکومەت له بواری ئاوی خواردنه‌وه، كه بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی له‌مێژینه‌ی كه‌مئاوی له چه‌مچه‌ماڵ و ناحیه و گونده‌كانی سنووره‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "كاركردن له پڕۆژه‌ی ئاوی گۆپته‌په - چه‌مچه‌ماڵ به‌رده‌وامه و به رێژه‌ی 20%ی كاره‌كانی ته‌واو كراون و بڕیاریشه له ماوه‌ی ساڵێكدا ته‌واو بكرێت و گوژمه‌ی پڕۆژه‌كه 114 ملیار دیناره و له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه دابین ده‌كرێت".
ئەوەشی خستەڕوو "پڕۆژه‌كه توانای به‌رهه‌مێنانی 81 هەزار و 600 مەتر سێجا ئاوی خاوێنی لە ڕۆژێکدا (بەشی یەکەم) هه‌یه و سەنتەری قەزای چەمچەماڵ و ناحیەی رزگاری و ئاغجەلەر و دەیان گوندی دەڤەرەکە لە قۆناغی یەکەم لێی سوودمەند دەبن.
ب ح

بیروڕا