کوردستانی
هەسەدە شەهیدبوونی حەوت شەڕڤانی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بڵاویکردەوە کە لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا، حەوت شەڕڤانیان لە کات و شوێنی جیاوازدا شەهیدبوون.
هەسەدە رایگەیاند "پێنج شەڕڤانیان لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشێکی شانەکانی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە گوندەکانی رۆژهەڵاتی دێرەلزوور و یەکێک لە شەڕڤانەکان لە کاتی بەرپەرچدانەوەی هێرشی چەکدارانی حکومەتی سوریا لە ناوچەی دێرحافز و شەڕڤانێکی تریان بەهۆی نەخۆشییەکی کوشندەوە شەهیدبوون".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەڵێندەدەن کە تۆڵەی شەهیدەکانیان لە تاوانبار و بکوژەکان بکەنەوە کە دوورن لە هەموو نەریت و بەها مرۆییەکان ئەمەش لە رێگەی راوەدونانی پاشماوەکانیان و وەشاندنی گورزی کاریگەر لێیان، تاوەکو لەناوچوونی یەکجارەکییان و رزگارکردنی ناوچەکە و جیهان لە شەڕ و تاوانەکانیان".
ب ح

بیروڕا