کوردستانی
ئامادەکاریی بۆ دابەشکردنی زەوی دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆکی شارەوانی کەلار ئاشکرایکرد ئامادەکارییان کردووە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر تەواوی ئەو فەرمانبەرانەدا کە مافی وەرگرتنی زەوییان هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش نووسراویان ئاڕاستەی ئیدارەی گەرمیان کردووە کە ژمارەی ئەو فەرمانبەرانەیان بۆ بنێرن کە لە رابردوودا فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەبووە یان ئەوانە کە فەرمانی پێدانی زەوی دەیانگرێتەوە.
ئەکرەم ساڵح، سەرۆکی شارەوانی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "لەئێستادا بە زیادەوە زەوییان بۆ فەرمانبەران ئامادەکردووە و هەموو رێکارەکانیان لە پێدانی ژمارەی هەوایی و نەخشە و پلانی زەوییەکانیان تەواوکردووە و دوو زۆنیان بۆ دابەشکردنی زەوییەکان دیاریکردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زەوییەکان مافی جووتیارانی لەسەرە بۆ ئەوەی مافی جووتیارەکان بدرێت لەگەڵ لیژنەی 222 لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کشتوکاڵی گەرمیان لەسەر هێڵن تاوەکو کەس مافی نەفەوتێت و پێشبینی دەکەن لە کەمتر لە دوو مانگدا بابەتی قەرەبووکردنەوەی جووتیارەکان کۆتایی بێت و دوای ئەوە لە ماوەی کەمتر لە 10 رۆژدا زەوی بەسەر سەرجەم فەرمانبەراندا دابەش بکەن".
ئەوەشی خستەڕوو "شوێنی زەوییەکان کە بەنیازن بەسەر فەرمانبەراندا دابەشی بکەن بەنرخن و دوورە دەست نین و داوا لە فەرمانبەران دەکەن پەلە نەکەن لە فرۆشتنی زەوییەکانیان لەئێستاشدا بڕی (18 بۆ 20 هەزار دۆلار) دەکات و بڕیارەکەش 98%ی فەرمانبەران دەگرێتەوە و تەنها قەرەبووکردنەوەی جووتیاران ماوە و بەمنزیکانە چارەسەر دەبێت".
ب ح

بیروڕا