کوردستانی
سینەم محەمەد: پێکهاتەکانی سوریا لە شەرع رازی نین
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتۆن ئاشکرایکرد کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی سێ مەرجی سەرەکی لەبەردەم حکومەتی کاتی سوریا بە سەرۆکایەتی ئەحمەد شەرع داناوە کە ئەوانیش (پاراستنی یەکپارچەیی سوریا، پێکهێنانی حکومەتێکی هاوبەش و پاراستنی سەرجەم پێکهاتەکان).
سینەم محەمەد، نوێنەری ئەنجومەنی سوریای دیموکرات (مەسەدە) لە واشنتۆن رایگەیاند "شاندی سوریا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان، نوێنەری هیچ پێکهاتەیەکی تێدا نەبوو".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتەکەی ئەحمەد شەرع نوێنەرانی کورد و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکوور و رۆژهەڵاتی سوریای بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار نەکردووەتەوە و ئەم هەنگاوەش نەخوێندنەوەی پێکهاتەکانی سوریایە".
ئەوەشی خستەڕوو "کۆبوونەوەی سەرکردە و نوێنەری وڵاتان لەگەڵ ئەحمەد شەرع مانای ئەوە نییە دان بە دەسەڵاتەکەیدا بنێن، کۆبوونەوەکانی نیویۆرکیش تەواو پێچەوانەی راستییەکانن لە سوریا و پێکهاتەکانیش لە سیاسەتەکانی شەرع رازی نین".
ب ح

بیروڕا