کوردستانی

مەسرور بارزانی: ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


 مەسرور بارزانی: ئاسایش و سەقامگیری کوردستان پارێزراوە
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە کە رێبەری سەلامەتی بەشێکە لە روانگە و ستراتیجیی کابینەی نۆیەمی حکومەت بە ئاراستەی پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێم رایگەیاند "دانانی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی بووەتەهۆی کەمکردنەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و پاراستنی ژیانی هەزاران هاوڵاتیی لە هەرێمی کوردستان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لە ماوەی یەک ساڵی رابردوودا ئەو شوێنانەی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی لێدانراون، 50%ی رووداوەکانی هاتوچۆ کەمتر تۆمار کراون".

ئەوەشی خستەڕوو "ئاسایش و سەقامگیری هەرێمی کوردستان پارێزراوە و باشترین تەکنەلۆژیایان خستووەتە خزمەت و بەردەستی پۆلیس بۆ ئەوەی ئاسانتر و خێراتر بتوانن بەدوای تاوانباراندا بگەڕێن و دەستگیریان بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan