کوردستانی

گواستنەوەی خوێندکاران دەدرێت بە کۆمپانیا

مەودا میدیا - سلێمانی |


گواستنەوەی خوێندکاران دەدرێت بە کۆمپانیا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی چەمچەماڵ ئاشکرایکرد بە هۆکاری دروستبوونی کێشە لە ساڵانی رابردوو لە کاتی گواستنەوەی خوێندکاران بۆ ئەمساڵی خوێندن بڕیاریانداوە گواستنەوەی خویندکاران لە سنوورەکەیان بدەن بە کۆمپانیایەکی تایبەت بە گواستنەوە، لە بەرانبەردا شۆفێرانی پاس هەڕەشەی بایکۆتکردنی کاری گواستنەوەی گشتیی دەکەن.

بڕیارەکە نیگەرانی شۆفێرانی پاسی لە چەمچەماڵ لێکەوتەوە و رایانگەیاند "لقی کۆمپانیایەکی گواستنەوەیان لە شارێکی ترەوە  هێناوە و دەیانەوێت گواستنەوەی خوێندکارانی پێبسپێرن و کۆمپانیاكە پەیوەندی بە بەشێک لە شۆفێری پاسەکانەوە کردووەو دوای لێكردوون مانگانە بڕێك پارە بدەن، ئەگەرنا دەبێت شوێنەكە چۆڵ بكەن و شۆفێری تر لە شوێنیان دادەنرێت".

ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد "ئەوان دەیانەوێت نووسینگەیەكی تایبەت بە خۆیان دروست بكەن، بەڵام بەڕێوەبەری پەروەردە تەنها پشتیوانی كاركردنی كۆمپانیاکە دەكات و دووپاتیکردووەتەوە کە لە وەرزی هاویندا جگە لە كۆمپانیاکە كەسی تر نەهاتووە بۆ گواستنەوەی خوێندکاران خۆی تۆمار بكات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan