کوردستانی
هه‌وڵه‌كان بۆ دانیشتنى په‌رله‌مان چڕده‌كرێنه‌وه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
هه‌وڵه‌كان له‌نێوان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتى دیمو‌كراتى كوردستان چڕكراونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى پێش هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق دانیشتنى په‌رله‌مان كارابكرێته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كانى مه‌ودا میدیا له سه‌رچاوه‌یه‌كى حزبى "هه‌وڵێكى زۆر هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان پێش به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عیراق كه له 11ى تشرینى دووه‌م به‌ڕێوه‌ده‌چێت، دانیشتن ئه‌نجامبدات".
هه‌ر به‌پێى زانیارییه‌كان "یه‌كێتى و پارتى ده‌یانه‌وێت به بڕیارێكى هاوبه‌ش و دوولایه‌نه دانیشتنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌بچێت، له دواى كۆبوونه‌وه‌كه‌ى رۆژى رابردووى بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى و مه‌سعود بارزانى، سه‌رۆكى پارتى، ئه‌و هه‌وڵانه چڕتركراونه‌ته‌وه".
له 20ى تشرینى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو، هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان به‌ڕێوه‌چوو، نزیكه‌ى ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن تێده‌په‌ڕێت، تا ئێستا كابینه‌ى نوێ و سه‌رۆكى خولى شه‌شه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان دیارینه‌كراوه.
ع
بیروڕا



