کوردستانی
پارتى خهریكى داخستن و جیاكردنهوهى سنورى ههرێم و رۆژئاوایه
مەودا میدیا - سلێمانی |

مهودا میدیا-
میدیایهكى رۆژئاواى كوردستان له راپۆرتێكدا باس لهوه دهكات، پارتى دیموكراتى كوردستان به دیوارێكى كۆنكرێتی خهریكى جیاكردنهوهى سنورى ههرێمى كوردستان و رۆژئاواى كوردستانه.
ئاژانسى هاوار نیوز له رۆژئاواى كوردستان باسیلهوهكردووه "پارتی دیموکراتی کوردستان، بە دیوارێکی کۆنکرێتی کە بەرزیەكەی (3)مەترو ئەستوری (75)سانتیمەتر سنوری نێوان باشوری کوردستان لە رۆژئاوا دادەبڕێت".
باس لهوهشكراوه "پارتی لەهەوڵدایە دروستکردنی دیواری سنوری تەواوبکات، کە پێشتر حکومەتی عیراق لە نێوان سنوری شنگال و رۆژئاوا دەستیپێکردبوو، درێژدەبێتەوە بۆ هێڵی رەبیعە – تەل کۆچەر، لە نزیک دەروازەی فیشخابور بەرامبەر دەروازەی سێمێلکا".
ههروهها "پارتی ئامادەکارییەکانی بۆ ئەم پڕۆژەیە تەواو کردووە و دەستی کردووە بە دروستکردنی دیوارەکە، دەستپێکردنی دروستکردنی دیوارەکە راستەوخۆ دوای لێدوانی دوژمنکارانەی دەوڵەتی تورک و ئەحمەد شەرع، سەرۆک كۆماری راگوزەری سوریا دێت، کە ئاماژەیە بۆ بوونی پلانی دوژمنکارانە دژی ناوچەکە".
ع
بیروڕا



