کوردستانی
مەکتەبی سیاسی پارتی کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمرۆ دووشەممە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی لە پیرمام کۆدەبێتەوە و بڕیار لە دەستپێکردنی کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکھێنانی حکومەت دەدات.
میدیاکانی پارتی بڵاویانکردەوە "کۆبونەوەکە تایبەت دەبێت بە گفتوگۆكردن لەبارەی دواهەمین ھەنگاوەکانی پێکھێنانی کابینەی دەیەم، چاوەروانيش دەکرێت بریاری کۆتایی لە ئەنجامی گفتوگۆگانی نێوان شاندی دانووستانکاری پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بدرێت".
ئاماژەیان بۆ ئەوشکرد "تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە دۆخی سیاسی عێراق و ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە و پرسی ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عیراق و گفتوگۆکانی هەرێم و بەغدا".
ب ح

بیروڕا