کوردستانی
وەزارەتی رۆشنبیری هۆشداریی دەداتە میدیاکان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم لە گشتاندنێکدا هۆشداریی دەداتە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان لە هەرێمی کوردستان.
وەزارەتی رۆشنبیری حكومەتی هەرێم "بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆ، وێنەی تاوان، تۆمەتباران و رووماڵكردنی راستەوخۆی تاوانەكان قەدەغە كراوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پیشاندانی تۆمەتبار و شوێن و كاتی ئەنجامدانی شەڕ و تاوانەكان، لە رووی یاساییەوە كاریگەریی گەورەی لەسە رێڕەوی لێكۆڵینەوە دەبێت".
ئەوەشی خستەڕوو "بڵاوکردنەوەی تاوانەکان كاریگەریی لەسەر لایەنی كۆمەڵایەتی و دەروونیی خەڵك هەیە، ئەوەش كێشەی خێزانی و ناوچەیی و نەتەوەیی دروست دەكات، چونكە خەڵكانێك ئەو بابەتانە بۆ بەكارهێنانی سیاسی و هاندان و دووبەرەكی و ئاژاوە دەقۆزنەوە".
باسی لەوەشکرد "داوا لە گشت میدیا بینراو و بیستراوەكان و رایەڵەكانیان دەكەنن، بە هیچ شێوەیەک وێنە و ڤیدیۆی هیچ رووداوێكی تاوان و شەڕێک بڵاونەكەنەوە، هەروەها رووماڵی راستەوخۆی شوێنی رووداو قەدەغەیە".
ب ح

بیروڕا