کوردستانی
ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان كۆدیان بۆ ده‌كرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مه‌ودا میدیا-
به‌پێى ئه‌و زانیاریانه‌ى به مه‌ودا میدیا دراون "له زۆرینه‌ى بنكه‌كانى ئاسایش له ناو شارى سلێمانى ده‌ستكراوه به پێدانى كۆد به ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان و شۆفێرانیش سه‌ردانى بنكه‌كان ده‌كه‌ن بۆ كۆدكردن".
سه‌رچاوه‌یه‌كى به‌رپرس به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "لیژنه‌ى ئه‌منى سلێمانى رێنمایی داوه‌ته‌وه بنكه‌كانى ئاسایش له كۆڵان و گه‌ڕه‌كه‌كان بۆ ئه‌وه‌ى كۆد بۆ ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان بكرێت".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشى "ماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك ده‌بێت شۆفێرانى ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان ده‌چنه بنكه‌كانى ئاسایش و ئۆتۆمبێله‌كانیان تۆمارده‌كرێن و دواتریش كۆدیان بۆ ده‌كرێت".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "یه‌كێك له مه‌رجه‌كانى كۆدكردن ئه‌وه‌یه، ئه‌و شۆفێره ئه‌گه‌ر ئۆتۆمبێله‌كه‌ى فرۆشت، ده‌بێت بچێته ئاسایشى هه‌مان گه‌ڕه‌ك و ئۆتۆمبێله‌كه بخاته سه‌ر ناوى كڕیاره‌كه و هیچ گرفتێك له كڕین و فرۆشتنیان نییه".
محمه‌د سابیر، موختارى یه‌كێك له گه‌ڕه‌كه‌كانى شارى سلێمانى به مه‌ودا میدیاى راگه‌یاند "رۆژانه خاوه‌نى ئه‌و ئۆتۆمبێله بێ سه‌ره‌تاكان دێنه لاى ئێمه، ئه‌وه‌ى داواكراوه، لێیان وه‌رده‌گرین و پشتگیری‌یان ده‌كه‌ین و ره‌وانه‌ى بنكه‌ى ئاسایشى گه‌ڕه‌كه‌كه‌ى خۆیان ده‌كه‌ین و كۆده‌كه‌یان بۆ ده‌كرێت".
ع
بیروڕا



