کوردستانی

له‌ مانگێكدا 314 بومەلەرزه‌ تۆماركراوه‌

مەودا میدیا - سلێمانی |


 له‌ مانگێكدا 314 بومەلەرزه‌ تۆماركراوه‌
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هه‌رێمی كوردستان ئاشکرایکرد مانگی رابردوو 314 بومەلەرزه‌ لەلایەن تۆڕی بومەلەرزەی کوردستانەوە تۆماركراوه‌.

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هه‌رێم رایگەیاند " زۆرترین بوومەلەرزە لە سنووری پارێزگای سلێمانی و ناوچەی گەرمیان تۆمارکراوە کە ژمارەیان 53 بوومەلەرزە بووە و پاشان  پارێزگای هەولێر کە شه‌ش بوومەلەرزە و لە پارێزگای دهۆکیش دوو بوومەلەرزە تۆمارکراوەن".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بەرزترین گوڕی بەومەلەرزە لە هەرێمی کوردستان لە ناوچەی گەرمیان بووە بە گوڕی 3.3 پله‌ به‌ پێوه‌ری رێخته‌ر و لە 2025/9/1، به‌ دووری 19 كیلۆمه‌تر له‌ كه‌لار تۆمارکراوە".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan