کوردستانی

ئەمساڵ منداڵانی تەمەن نۆ ساڵیش دەتوانن بخوێنن

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمساڵ منداڵانی تەمەن نۆ ساڵیش دەتوانن بخوێنن


مەودا میدیا-
بەپێی بڕیارێكی نوێی وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم كە لە 02/10/2025 دەرچووە، ئەمساڵ منداڵانی تەمەن نۆ ساڵیش كە تا ئێستا نەخراونەتە بەر خوێندن، دەتوانن بخوێنن. 

هەر بەپێی بڕیارەكەی وەزارەتی پەروەردە كە بە ناوی "كەمپینی گەڕانەوە بۆ خوێندن" بۆ ساڵی 2025/2026 دەرچووە، هاتووە"هەڵمەتەكە لە 5/10/2025 دەستپێدەكات و بۆ ماوەی 16 رۆژ بەردەوام دەبێت و داواشی لە بەڕێوەبەر و ستافی خوێندنگا و قوتابخانەكان كردووە هەوڵی پێویست بدەن بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانەی كە بە هەر هۆكارێك بێت نەخراونەتە بەر خوێندن و لە خوێندن بێبەش بوون".

وەزارەتی پەروەردە لە بڕیارەكەیدا نۆ رێنمایی بۆ گەڕانەوەی منداڵان بۆ خوێندن دیاریكردووە.

دەتوانن تەواوی رێنماییەكان لە وێنەكانی نوسراوەكەدا بخوێننەوە:


Qaiwan
Qaiwan