کوردستانی

لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە سبەینێوە دەستدەكرێت بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جوتیاران


دوای چاوەڕوانییەكی زۆری جوتیاران، دواجاردرا لە  سبەینێوە دەست بە دابەشكردنی پارەی گەنمی جووتیاران بكرێت. 

میران بەختیار، بەڕێوەبەری سایلۆی هەولێر رایگەیاند"سبەی دابەشكردنی چەكی جووتیاران دەستپێدەكات و لە زنجیرە (1) تا (150) كە گەنمەكانیان رادەستی سایلۆی هەولێر كردووە چەكی پارەكانیان وەردەگرن و دواتریش دەتوانن راستەوخۆ لە بانك پارەكانیان وەربگرن".

وتیشی" ئەو جووتیارانەی كە سبەی چەكی پارەكانیان پێدەدرێت دەتوانن لە بانكی تی بی ئای پارەكانیان وەربگرن". 

ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەو جووتیارانەی كە گەنمەكانیان لە 50 تۆن كەمترە و رادەستی سایلۆكانیان كردووە، دەتوانن سەردانی هەمان سایلۆ بكەن بۆ وەرگرتنەوەی چەكی پارەكانیان".
ئ پ

Qaiwan
Qaiwan