کوردستانی
دەم پارتی پەیامێكی نوێی ئۆجەلانی بڵاوكردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەپێی راگەیەنراوێكی دەم پارتی،دوێنێ هەینی 3ی تشرینی یەكەم شاندی پارتەكە لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان كۆبووەتەوە و بۆ ماوەی سێ كاتژمێر و نیو لەگەڵیدا گفتوگۆیان كردووە.
بەپێی راگەیەنراوەكەی دەم پارتی، عەبدوڵا ئۆجەلان پەیامی نوێی هەبووە و وتویەتی"پرۆسەی ئاشتی و كۆمەڵگەی دیموكراسی، رێگریی لە مەترسیی زۆر گەورە كردووە، بۆیە پێویستە ئەم رێبازە بۆ چارەسەری كێشە ناوخۆیی و دەرەكییەكانی توركیا بە بنەما وەربگیرێت و لە هەموو پەیوەندییە سیاسی و كۆمەڵایەتییەكاندا دانوستاندنی دیموكراسییانە باڵادەست بێت".
هەر بەپێی راگەیەنراوەكەی دەم پارتی ئۆجەلان باسی لەوەشكردووە" لەم قۆناغەدا دیاریكردن و جێبەجێكردنی پێداویستییە یاساییەكان زۆر گرنگە و بەرەپێشچوونی ئەم پرۆسەیەش بە پێداویستییە یاسایی و سیاسییەكانەوە بەندە، بۆیە پێویستە هەنگاوی جدی و كردارەكی لەو رووەوە بنرێت".
ئ پ
بیروڕا



