کوردستانی
جوتیارانی گەرمیان نیگەرانن لە شێوازی قەرەبووكردنەوەیان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیاری سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار بە دابەشكردنی بەشێك لە زەوییە كشتوكاڵییەكانی شارەكە بەسەر ئەو فەرمانبەرانەی كە ناویان بۆ وەرگرتنی زەوی دەرچووە، جوتیارانی نیگەران كردووە.
سەرتیپ ئەمین، یەكێك لەو جوتیارانەی كە بڕیارە زەوییە كشتوكاڵییەكەی دابەشبكرێت بە مەودا میدیای راگەیاند"بڕیارەكەی شارەوانی كەلار بەشێك لە جوتیاران دەگرێتەوە و بەشێكی تریشیان هێشتا داهاتووی زەوییەكانیان روون نییە، لەگەڵ ئەوەشدا قەرەبووكردنەوەكەیان بە گونجاو نازانن، بۆیە داوا دەكەن بەشێوەیەك قەرەبوو بكرێنەوە كە هیچ یەكێك لە جوتیاران گلەییان نەبێت".
وتیشی"هەندێك لە جوتیاران زەوییەكانیان نزیكە و هەندێكی تریشیان دوورترە، بەڵام شارەوانی بڕیاریداوە هەردووكیان وەك یەك قەرەبوو بكرێنەوە، بۆیە ئەوان ئەوە بە رەوا نابینن و داوایان كردووە جیاوازی لە نێوانیاندا بكرێت هەریەكە و بە شایستەیی قەرەبوو بكرێتەوە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"لیژنەیەكی 10 كەسییان پێكهێناوە بۆ ئەوەی بە سەرپەرشتی سەرۆكی لقی گەرمیانی یەكێتی جوتیاران لەگەڵ سەرۆكایەتی شارەوانی كەلار كۆببنەوە و بڕیارێكی گونجاو لەبارەی زەوییەكانەوە بدرێت".
ئ پ
بیروڕا



