کوردستانی

سبەی موڵكەكانی كۆمپانیای چاڤی بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەی موڵكەكانی كۆمپانیای چاڤی بە زیادكردنی ئاشكرا دەفرۆشرێن


مەودا میدیا-
سبەینێ‌ یەك شەممە 5ی تشرینی یەكەم، وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان لە زیادكردنێكی ئاشكرادا سەرجەم موڵكەكانی كۆمپانیای چاڤی بۆ وەبەرهێنانی گەشتیاری دەفرۆشێن. 

شیلان عارف، بریكاری وەزارەتی دادی هەرێمی كوردستان رایگەیاند"كۆمپانیای چاڤی گەشتیاری پارەیەكی زۆری حكومەت قەرزارە و تائێستا نەیداوەتەوە، بۆیە بۆ وەرگرتنەوەی قەرزەكان، رۆژی یەكشەممە موڵكەكانی ئەو كۆمپانیایە دەخرێنە زیادكردنی ئاشكراوەو دەفرۆشرێن". 

وتیشی"تائێستا هیچ كەسێك بارمتەی یاسایی دانەناوەو ئەگەر بێت و تا سبەینێش كەس بارمتە دانەنێت، ئەوا رێكاری تری یاسایی دەگرنەبەر". 
 
بەپێی زانیارییەكانی مەودا میدیا ژمارەی موڵكەكانی كۆمپانیای چاڤی 60 موڵكە و سەرجەمیشیان بەیەك پاكێج دەفرۆشرێن، بۆئەوەی قەرزی بانكەكانی وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم كە لای كۆمپانیاكەیە و بڕەكەی زیاتر لە  91 ملیار و 760 ملیۆن دینارە لە پارەی فرۆشتی ئەو موڵكانە بگەڕێنرێتەوە بۆ خاوەن قەرز. 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan