کوردستانی

ویستی تۆڵە لە كەسێك بكاتەوە، بەڵام سێ‌ كەسی تری كردە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ویستی تۆڵە لە كەسێك بكاتەوە، بەڵام سێ‌ كەسی تری كردە قوربانی


 مەودا میدیا-
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە قەزای خورماتوو هاوڵاتییەك ویستی تۆڵە لە كەسێك بكاتەوە و دەسڕێژی گولەی لێكرد، بەڵام بەهەڵە كەسێكی تری كوشت و سێ‌ كەسی دیكەشی بریندار كرد. 

سەرچاوەیەك لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی خورماتوو رایگەیاند"چەكدارێك كە ویستوویەتی تۆڵەی خۆی لە كەسێك بكاتەوە، دەسڕێژی گوللەی لە دوكانێكی ئاڵوگۆڕی دراو كردووە و بەهۆیەوە كەسێكی كوشتووە و سێ‌ كەسی تریشی بریندار كردووە كە یەكێك لە بریندارەكان ئەو كەسە بووە كە ویستوویەتی بیكوژێت". 

وتیشی"لە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەركەوتووە كە تەقەكەرەكە لە رابردوودا برایەكی كوژراوە و ئێستا ویستوویەتی تۆڵەی بكاتەوە، بەڵام ئەو كەسەی كە ویستوویەتی بیكوژێت تەنها بریندار بووەو برینەكەشی مەترسیدار نییە". 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan