عیراقی

سودانی: پاساوی هێرشکردنەسەر عیراقمان نەهێشتووە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سودانی: پاساوی هێرشکردنەسەر عیراقمان نەهێشتووە
مەودا میدیا-

سەرۆک وەزیرانی عیراق ئاشکرایکرد لە ماوەی رابردوودا رێگەیان بە هیچ لایەنێک نەداوە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵات بگەیەنێت و پاساو بداتە هێزە دەرەکییەکان دەستدرێژی بکەنەسەر عیراق.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاند "بڕیاری ئاشتی و شەڕ لە دەستی دەوڵەتدایە، حکومەتەکەیان نەیهێشتووە هیچ لایەنێک هەنگاوێک بنێت کە زیان بە بەرژەوەندییەکانی وڵاتەكەیان بگەیەنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هەوڵی لێكنزیکكردنەوەی ئێران و ئەمەریکا دەدەن و پشتیوانی لە گفتوگۆکان دەکەن لەسەر بنەمای یاسا نێودەوڵەتییەکان و پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی ئەتۆمی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan