کوردستانی

هاتمۆغۆلار: پێویستە تورکیا زمانی خۆی بگۆڕێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هاتمۆغۆلار: پێویستە تورکیا زمانی خۆی بگۆڕێت
مەودا میدیا-

هاوسەرۆکی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەمپارتی) ئاشکرایکرد دەبێتکۆمسیۆنی پەرلەمانی تورکیا بە زووترین کات بچێتە ئیمراڵی و لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان کاراکتەری سەرەکی پرۆسەی ئاشتی دیدار ئەنجام بدات.

تولای هاتمۆغۆلاری، هاوسەرۆکی دەمپارتی رایگەیاند "رێبەری زیندانیکراوی پەکەکە شاندی ئیمراڵی لەوە ئاگادارکردووەتەوە کە پرۆسەکە لە دۆخی سەرقاڵکردن و کاتکوشتندایە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە زمان بگۆڕێت، چونکە زمانی ئاشتی و بەدیهێنەری کۆمەڵایەتی بوونی نییە و ئەو زمانە نییە کە کۆمەڵگە بۆ ئاشتی ئامادە دەکات لەبەرئەوە دەبێت پێکەوە زمانی ئاشتی بەهێز بکەن".

ئەوەشی خستەڕوو "کۆمسیۆنەکەی پەرلەمانی تەرکیا بە ئامانجی ئەوە دامەزراوە کە پرسی کورد بهێنینە سەر زەمینەی سیاسی و یاسایی بەڵام رێگە نەدرا دایکانی کورد، بە کوردی گوزارشت لە خۆیان بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan