کوردستانی
سەعدی پیرە: مەترسی لەسەر هەرێمی کوردستان نییە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرایکرد پشتیوانی لە هەموو گۆڕانکارییەک لە بەرژەوەندی پارچەکانی تری کوردستان کردووە و نابنە بەشێک لە هیچ ململانێیەک لە ناوچەکە و ئەوان هێزێکی کوردستانین.
سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگەیاند "یەكێتی و پارتی لە هەڵبژاردن كێبڕکێی یەکتر دەکەن نەك دوژمنایەتی، کێبەرکێی دەکەن و لە هەمانکاتدا گفتوگۆکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێم بەردەوامە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "مەترسی لەسەر قەوارەی هەرێمی کوردستان نییە و لەچوارچێوەی دەستووردا پارێزراوە و ئەوانەی بانگەشەی مەترسی دەکەن، خۆیان حزبەکەیان کەوتوونەتە مەترسییەوە".
ئەوەشی خستەڕوو "یەکێتی و پارتی ئەزموونی شەڕ و پێکەوەبوونیان هەبووە، هەرکات پێکەوەبوون دەستکەوتی گەورەیان بەدەستهێناوەو بە پێچەوانەوە بە زیان بۆ هەرێمی کوردستان ماوەتەوە و پارتیش بەبێ یەکێتی ناتوانێت حکومەت پێکبهێنێت بەڵام نابێت هەموو پۆستەکان لای ئەوان بێت".
ب ح

بیروڕا