کوردستانی
مەزڵوم عەبدی سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
رۆژانی 7و 2025/10/8، دیداری میری لە هەولێر بەڕێوەدەچێت، یەكێک لەو كەسایەتیانەی بانگهێشتکراوە فەرماندەی گشتیی هەسەدەیە و تەوەرەکەشی باسكردنە لە داهاتووی سوریا.
بەپێی پلانەکەی دیداری میری، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ سەركردە سیاسییەكان لەبارەی پێشهاتەكانی سوریا و ناوچەكە سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەمەش سێیەم سەردانی فەرمی مەزڵوم عەبدی-یە بۆ هەرێمی کوردستان، بڕیارە جگە لە بەشدارییکردنی لە دیداری میری، چەند کۆبوونەوەیەکی تایبەت لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکان سەبارەت بە یەکڕیزیی و یەکهەڵوێستی کورد ئەنجام بدات.
ب ح

بیروڕا