کوردستانی

هه‌سه‌ده‌: لە مانگێکدا 20 ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هه‌سه‌ده‌: لە مانگێکدا 20 ئۆپەراسیۆنمان ئەنجامداوە
مەودا میدیا-

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ئاشکرایکرد پێزانینی قوڵی خۆی دەردەبڕێت بۆ پاڵپشتییە بەردەوامەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی بۆ هێزەکانیان.

فەرهاد شامی، وتەبێژی هەسەدە رایگەیاند "هاوکارییەکانی هاپەیمانان بۆ هێزەکانیان رۆڵی هەبووە لە بەرقەراركردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكانی دێر ئەلزور و تەواوی باكوور و رۆژهەڵاتی سوریا".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "تەنها لەماوەی مانگێکدا بە هاوکاریی هاوپەیمانان زیاتر لە 20  ئۆپەراسیۆنی ئەمنی و سەربازییان بۆ بە ئامانجگرتنی خانەکانی داعش و تۆڕە چالاکەکانی ئەو رێکخراوە ئەنجامداوە".

ئەوەشی خستەڕوو "دووپاتیدەکەنەوە ئەو هاوکارییە بەهێزە بەرجەستەی هاوپەیمانان پابەندبوونێکی هاوبەشە بۆ بەردەوامبون لە شەڕی دژی داعش بەشێوەیەک کە خزمەت بە ئاسایش و سەقامگیریی دانیشتوانی ناوچەکە و هەموو سورییەکان بکات".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan