کوردستانی

محەمەدی حاجی مەحمود: فرە بازنەیی زیانی بۆ کورد هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


محەمەدی حاجی مەحمود: فرە بازنەیی زیانی بۆ کورد هەیە
مەودا میدیا-

سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ئاشکرایکرد سیستمی فرە بازنەیی هەڵبژاردن زیانی بە هەرێمی کوردستان و هێزی کورد گەیاندووەو داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات بایکۆتی هەڵبژاردنی داهاتوو بکەن.

محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان رایگەیاند "پێویستە عیراق بکرێت بە یەک بازنەی هەڵبژاردن، چونکە کورد ناتوانێت هیچ بڕیارێک تێپەڕێنێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەگەر عیراق بکرێت بە یەک بازنە کورد دەتوانێت (80 بۆ 85) کورسی بەدەست دەهێنێت و ئەوکات پێگەی بەهێزتر دەبێت، دەتوانێت رێگە لە تێپەڕاندنی بڕیارەکان بگرێت".

ئەوەشی خستەڕوو "بۆ چارەسەری کێشەکان، پێویستە عیراق بکرێت بە کۆنفیدراڵی، بەمشێوەیە هەرێمی کوردستان دەبێتە کۆماری کوردستان و بەهێزتر دەبێت لە عیراقدا".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan