گێتی
دیسان ترەمپ بابەتی ئەتۆم دەوروژێنێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
جارێكی دیكە سەرۆكی ئەمەریكا باسی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكات و دەڵێت"ئەمەریكاش وەك وڵاتانی دیكە مافی خۆیەتی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام بدات".
ئەمڕۆ شەممە 15ی تشرینی دووەم، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمەریكا لە كاتی بەڕێكەوتنی بۆ ویلایەتی فلۆریدا رایگەیاند"ئەمەریكاش وەك وڵاتانی دیكە تاقیكردنەوەی ئەتۆمی ئەنجام دەدات و هیچ وڵاتێكیش توانا و مافی ئەوەی نییە رێگری لەوە بكات".
ئەمە دووەم جارە ترەمپ باسی تاقیكردنەوەی ئەتۆمی دەكات و مانگی رابردووش فەرمانی بە سوپای وڵاتەكەی كرد، دەست بە تاقیكردنەوەی چەكی ئەتۆمی بكەنەوە، كە ماوەی 33 ساڵە راگیراوە.
لە لایەكی تریشەوە وەك كاردانەوەیەك بەرامبەر بە قسەكانی ترەمپ، هەفتەی رابردوو سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئەمەریكا ئەو كارە بكات، ئەوا مۆسكۆش هەمان كار ئەنجام دەدات".
ئ پ
بیروڕا


