کوردستانی
پێشبینی كاتی كۆتاییهاتنی بارانبارین ئاشكرا كرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەك پێشبینی دەكرا درەنگانی شەوی رابردوو شەپۆلێكی بارانبارینی سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتەوە و شارەزایەكی كەشناسیش دەڵێت" شەپۆلەكە تا رۆژی دوو شەممە بەردەوام دەبێت".
پشتیوان پێنجوێنی، شارەزای كەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند"ئەو شەپۆلە بارانبارینەی كە ئێستا هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە لەمڕۆوە تا نیوەڕۆی رۆژی دوو شەممە 17ی تشرینی دووەم، ناوبەناو بەردەوام دەبێت".
وتیشی"ئەم بارانەی ئێستا بەهۆی هاتنی شەپۆلی بارانبارین لە دەریای ناوەڕاستەوەیە كە هاوكات لەگەڵیدا بارستە هەوایەكی سارد رووی كردووەتە ناوچەكە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەم شەپۆلەی ئێستا مامناوەند بۆ بەهێز دەبێت و لە ناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی تر دەگۆڕێت بەجۆرێك كە لە هەندێك ناوچە بارانی بەخوڕ دەبارێت و ئەگەری درووستبوونی لافاویش هەیە".
بیروڕا


