ئابووری
قەیرانێكی سەختی دارایی روو لە عیراق دەكات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەپێی داتا ئابوورییەكان، كورتهێنانی دارایی راستەقینە تا كۆتایی مانگی 8ی 2025 گەیشتووەتە نزیكەی 10 تریلیۆن دینار و تا كۆتایی ئەمساڵیش دەگاتە 15 تریلیۆن دینار.
مەنار عوبەیدی، پسپۆڕی ئابووری عیراقی رایگەیاند" نرخی نەوت لە نێوان 60-65 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزیوە و بانكی ناوەندیش نزیكەی 11 ملیار دۆلاری لە یەدەكی ننەختینەیی بەكارهێناوە، بۆیە ئەوە مەترسی لەسەر توانای حكومەت دروست دەكات بۆ دابینكردنی بەشێكی زۆری خەرجییە كارگوزارییە سەرەكییەكان لە ساڵی داهاتوودا".
وتیشی" لەگەڵ ئەگەری دواكەوتنی پەسەندكردنی بودجەی ساڵی داهاتوو عیراق دەكەوێتە بەردەم وەرچەرخانێكی دارایی هەستیار و مەترسیدار، چونكە ئەو كورتهێنانە مەترسییەكی راستەقینە بۆ توانای دەوڵەت لە پێدانی مووچە و جێبەجێكردنی پابەندبوونەكانی درووست دەكات".
ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد" پێویستە پێداچوونەوە بە پڕۆگرامەكانی پاڵپشتی وەك كارتی خۆراكی و پاڵپشتی دەرماندا بكرێت و شیكردنەوەیەكی وردی خەرجییە گشتییەكانیش بكرێت بۆ ئاشكراكردنی گەندەڵییە داراییەكان بەتایبەت لە مووچەی وەهمی و خانەنشینی و پڕۆگرامەكانی چاودێریی كۆمەڵایەتی".
ئ پ
بیروڕا


