کوردستانی

دواین وادە 20ی مانگە و ئەویش دەبێتە پارە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دواین وادە 20ی مانگە و ئەویش دەبێتە پارە


مەودا میدیا-
وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی كوردستان دواین وادەی پڕكردنەوەی فۆرمی ئەلیكترۆنی خۆراكی راگەیاند و دەڵێت"دوای ئەو وادەیە پڕكردنەوەی خۆڕایی نامێنێت و دەبێتە پارە". 

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند" دەرگای نوێكردنەوەی پسوولەی خۆراك بۆ فۆڕمی ئەلیكترۆنی جاریكی تر بۆ ماوەی 10 رۆژ درێژكرایەوە وەك هەلی كۆتایی بۆ ئەو هاوڵاتییانەی تا ئێستا فۆڕمەكەیان پڕ نەكردووەتەوە". 

وتیشی"هاوڵاتییان دەتوانن تا 20ی ئەم مانگە بەبێ بەرامبەر خۆیان تۆمار بكەن، چونكە دوای  ئەو وادەیە خزمەتگوزاری بێبەرامبەر نامێنێت و دەبێت هەركەس كە بیەوێت خۆی تۆمار بكات بڕێكی دیاریكراو پارە بدات". 


ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد"ئەم چەند رۆژەی كە ماوە دەرفەتێكی باشە بۆ هاوڵاتییان و پێویستە تا ئەو كاتە خۆیان تۆمار بكەن". 
ئ پ  

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی