کوردستانی

لە بارەی درووستبوونی لافاوەوە هۆشداری دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی درووستبوونی لافاوەوە هۆشداری دەدرێت


مەودا میدیا-
پێشبینی دەكرێت لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین سنوری ئیدارەی سۆران بگرێتەوە و بەو هۆیەشەوە هۆشداری لەبارەی لافاوەوە دەدرێتە هاوڵاتییان.
 
ئەمڕۆ شەممە، بەرێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی ئیدارەی سۆران لە راگەیەنراوێكدا هۆشداری داوەتە هاوڵاتییان و دەڵێت"بەهۆی پێشبینییەكانی كەشناسی لە هەرێمی كوردستان، ئەگەر هەیە لە دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلێكی بەهێزی بارانبارین روو لە سنورەكە بكات و ببێتە هۆی درووستبوونی لافاو". 

هەر لە راگەیەنراوەكەدا هاتووە"بۆ ئەوەی هەمووان پارێزراوبن، داوا لە هاووڵاتییانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەین بۆ كاری پێویست نەبێت سەردانی ناوچە شاخاوییەكان نەكەن و خۆیان بەدوور بگرن لە قەراغ روبارەكان و ئەو دۆڵ و نشێوانەی كە ساڵانە مەترسی لافاو و كۆبونەوەی ئاویان لێدەكرێت".

ئەوەش لە كاتێكدایە كە لە درەنگانی شەوی رابردووەوە شەپۆلێكی بارانبارین سەرتاسەری هەرێمی كوردستانی گرتووەتەوە و پێشبینیش دەكرێت تا رۆژی دووشەممە بەردەوام بێت و لە هەندێك ناوچەش بارانی بەخوڕ ببارێت. 
ئ پ 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شاری حەیات و هەرگیز پیر نەبووم

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

هەموو گیانلەبەرێک گۆشتخۆرە، بەس ناوی گورگ بەدە

لەلایەن د.نازەنین عوسمان


News

‎ترس لە کشانەوەی بێ گرەنتی

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە


News

رووفاتەکانى ئیسرائیل و رووفاتەکانى ئەنفال

لەلایەن عارف قوربانی