کوردستانی

میری ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


میری ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا-

میری ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق ئاشکرایکرد گرنگە دیموکراسی بەهێزبێت لە پرۆسەی سیاسیدا و دانووستاندن ببێتە بنەما بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و تێپەڕاندنی ئاڵۆزییەکان لە عیراق

مير حازم ته‌حسين به‌گ، میری ئێزدییەکان لە کوردستان و عیراق رایگەیاند "پێویستە هەوڵی بەپەلە بدرێت بۆ دانیشتنی یەکەم خولی شەشەمی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و دابینکردنی خزمەتەگوزارییەکان بۆ هاوڵاتییان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "داوا دەکەن شەنگال و سنووری ئێزدییەکان، شوێنی گرنگی پێدانی پەرلەمان و حکومەتی نوێی عیراق بن و گەرەنتی ژیانێکی ئارامی و پڕ لە ئاسایش بۆ هاوڵاتییانی ئێزدی بکەن".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan