ئابووری
حکومەتی هەرێم باسی مووچە ناکات
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ئاشکرایکرد ماوەی 45 رۆژ بەسەر دابەشکردنی مووچەدا تێپەڕیوەو چارەنووسی دوو مووچەی ئەمساڵیش نادیارە و ئەوەی قسە لەسەر ناکرێت بابەتی مووچەی مووچەخۆرانە کە ئەمە ئەولەویەتە و دەبوو زۆرترین هەوڵی بۆ بدرێت.
جوانڕۆ محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی گۆڕان بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو هێزانەی بانگەشەیان دەکرد لەپێناو قووت و مووچەی خەڵک دەچنە بەغدا لەئێستادا کورسی و دەنگیان هێناوەو کاتی کردارە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "حکومەتی عیراق بەنیازە دوو مووچەی ئەمساڵی فەرمانبەرانی هەرێم نەدات و لەئێستاشدا لایەنە عیراقییەکان هەوڵی زۆرینەی پەرلەمانی دەدات، بۆیە ئەرکی هێزە کوردستانییەکان هەوڵەکانیان بۆ بەدەستهێنانی مووچەی مووچەخۆران بخەنەگەڕ".
ب ح

بیروڕا