کوردستانی

بارانبارین بەردەوام دەبێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بارانبارین بەردەوام دەبێت
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد ئەو شەپۆلە بارانبارینەی کە سەرتاسەری هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە ئەمڕۆ و سبەینێ یەکشەممە بەردەوام دەبێت.

محەمەد کەلاری، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەینێ لە تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئەگەری بارانبارینی باش و هەورە بروسکە هەیە و دەبێتە بارانی پەڵە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پلەکانی گەرما (11) پلەی سیلیزی دادەبەزن و کەشێکی زستانە باڵ بەسەر ناوچەکانی هەرێمی کوردستاندا دەکێشێت، پێشنیوەڕۆی رۆژی دووشەممە شەپۆلەکە کۆتایی دێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan