کوردستانی
کارەبای بەشێکی زۆر لە فیدەرەکان ئاسایی بووەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی ئاشکرایکرد لەگەڵ دەستێکردنی بارانبارین و دروستبوونی شۆرتی کارەبا لەسەر ژمارەیەک لە فیدەکانی کارەبای ناو شار و دەرەوەی شاری سلێمانی ، تیمی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا دەستیانکرد بە چارەسەرکردنی کێشەکان
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کارەبای سلێمانی رایگەیاند "خۆشبەختانە زۆربەی کێشەکان چارەسەرکران و کارەبایان بۆ گەڕایەوە و کارکردنیش بەردەوامە تاوەکو بە تەواوی هەموو کێشەکان چارەسەر دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "سەرجەم تیمەکانی کۆنترۆڵی کارەبا و گواستنەوەی کارەبای بەڕێوەبەرەکانی دابەشکردنی کارەبای لێپرسراو و کارمەندانی هۆبەکانی چاکسازیی کارەبا لە بەیانییەوە بەردەوام سەقاڵی کارکردن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و گەڕانەوەی کارەبا بۆ هاوڵاتییان".
ب ح

بیروڕا