کوردستانی

مەسەدە مەجی نوێی هەیە بۆ دیمەشق

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەسەدە مەجی نوێی هەیە بۆ دیمەشق
مەودا میدیا-

نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا لە لوبنان ئاشکرایکرد تێکەڵکردنی هێزەکانی سوریای دیموکرات لەگەڵ سوپای سوریا پێویستی بە دامەزراندنی سوپایەکی نیشتمانی یەکگرتوو هەیە.

عەبدولسەلام ئەحمەد، نوێنەری ئیدارەی خۆسەری باکورو رۆژهەڵاتی سوریا لە لوبنان رایگەیاند "یەکگرتنی هێزەکان تەنها بابەتێکی سەربازی نییە، بەڵکو پێویستی بە رێککەوتنێکی سیاسی هەمەلایەنە هەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی دەستوور و گەیشتن بە ڕێککەوتن لەسەر سیستەمی حکومڕانی نێوان حکومەتی ناوەندی و ناوچەكان".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "بۆ پێکهێنانی دەسەڵاتێکی راگوزەر پێویستە شەرعیەتی نیشتمانی هەبێت، توانای سەرکردایەتیکردنی قۆناغی داهاتوو و سەرپەرشتیکردنی دامەزراوەیەکی سەربازیی یەکگرتووی هەبێت دوور لە دەستوەردانی دەرەکی".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan