کوردستانی
شۆفێران ئاگادار دەکرێنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد دوای کاتژمێر 12:00ی ئەمشەو کامێراکانی تۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕەویی و سوڕانەوەی نایاسایی له شەقامەکان دەکەونەکار.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "ئەمشەو بەشێوەی تاقیکردنەوە (تێست) تاوەکو 2025/11/27، کاتژمێر (12:00)ی شەو، لەدوای ئەم کات و بەروارەوە سەرپێچیەکانی تیژڕۆیی و سوڕانەوەی نایاسایی لە سوڕانەوەکان تۆمار دەکرێن لە سیستمی سزادانی هاتوچۆ".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "زۆر بەی ئەو شەقامانەی لە لیستەکەدا ئاماژەی پێکراوە لەپێشووتر کامێرای تۆمارکردنی تیژڕۆیی گەڕۆک هەبووە بەڵام ئێستا کراوە بەکامێرای جێگیر و لەو سوڕانەوانەی کە کامێرای لێنەبوو کامێرا دانراوە".
ب ح
بیروڕا


