عیراقی
ئەمڕۆ ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەندرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بڕیارە ئەمڕۆ دووشەممە 202/11/17، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی پەرلەمانییەکەی 11ی ئەم مانگە رابگەیەنێت.
حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی میدیایی كۆمسیۆن رایگەیاند "سەرجەم ئەو سكاڵایانەی لە هەڵبژاردنی تایبەت و گشیی تۆماركراون یەكلاكراونەتەوەو ئەنجامی هەژمارکردنی دەستی دەنگەكانیش 100% هاوتای دەنگدانی ئەلیكترۆنی بووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "ئەمڕۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، ئەنجامەكانی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنێت و رۆژی دواتریش دەرگای تۆماركردنی سكاڵا لەڕێی پێگەی فەرمی كۆمسیۆن دەكرێتەوەو ماوەی سێ رۆژ دەخایەنێت".
ب ح

بیروڕا