گێتی

سەعید خەتیبزادە: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەعید خەتیبزادە: دەستبەرداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابین
مەودا میدیا-

جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد هێرشەکانی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە مانگی حوزەیرانی رابردوو زیانێکی بەرچاویان بە دامەزراوە ئەتۆمییەکان گەیاندووە.

سەعید خەتیبزادە، جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "بەرنامەی مووشەکی لە قۆناغی چاکسازیی و بوژانەودایە و پیتاندنی سفر یان هەوڵدان بۆ بێبەشکردنی ئێران لە مافە بنەڕەتییەکان نابێتە بژاردە".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گفتوگۆکانی داهاتوو لەگەڵ ئەمەریکا بەندە بە گەیشتن بە رێککەوتنێک کە رێگە بە ئێران بدات بەردەوام بێت لە پیتاندنی یۆرانیۆم".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan