کوردستانی
پەکەکە هێزەکانی لە زاپ کشاندەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کوردستان ئاشکرایکرد ئەو هێزانەیان کە لە زاپ بوون و مەترسیی شەڕیان لەسەر بوو کشاندوویانەتەوە بۆ ناوچە جیاوازە گونجاوەکان.
بەڕێوەبەری تەڤگەری ئازادیی کوردستان رایگەیاند "لەو باوەڕەدان ئەم هەنگاوە هاوکاریی چارەسەری پرسی کورد و بەشدارییەکی گرنگ لە سەرکەوتنی پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا دەکات".
ئەمە لە کاتێکدایە، عەبدوڵا ئۆجەلان، لە 2025/2/27، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتی کرد، لەو چوارچێوەیەشدا لە2025/5/7، پەکەکە کۆنگرەی 12مینی خۆی ئەنجام دا و کۆتایی بە هەموو ئەو چالاکییەکان و خەباتی چەکداریی هێنا.
ب ح

بیروڕا