کوردستانی

سبەینێ چلە دەستپێدەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ چلە دەستپێدەکات
مەودا میدیا-

شارەزایەکی بواری کەشناسی ئاشکرایکرد سبەینێ 15ی کانوونی دووەم، یەکەم رۆژی چلەی زستانە کە بە رۆژە ساردەکانی ساڵ دادەنرێت و هەندێک ساڵیش پێچەوانە دەبێت ، ناوەڕاستی چلە لەنێوان 3و 4ی مانگ.

سالار حاجی عەلی، شارەزای بواری کەشناسی بە مەودا میدیای راگەیاند "بۆ ئەمساڵ کۆتا رۆژی چلە دەکەوێتە 23ی شوبات، کە ساڵانە نزمەپاڵەپەستۆ بێت شەپۆلی چلە شۆری  پێ دەڵێن، دوای  چلە زۆر ساڵ باران و بەفر دەبارێت".

ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لەگەڵ مانەوەی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای سپی ناوەڕاست و هەروەها دابەزینی بارستە هەوایەکی ساردی جەمسەری باکوور کەشێکی بەفرو بارانی دروست کردووە، لەگەڵ خێرایی باو هەوایەکی سارد پلەکانی گەرمای لە زۆر شوێن نزیک سفرو چووەتە ژێرسفر، بەفر لە ناوچە سنوریەکان دەبارێت".

ب ح
Qaiwan
Qaiwan