کوردستانی
هەسەدە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاشکرایکرد ناوچەکانی دێرحافر و مەسکانە و بەنداوی تشرین رووبەڕووی پەلاماری گرووپە چەکدارەکانی دیمەشق بوونەتەوە و مەترسی لەسەر سەلامەتی هاوڵاتییان دروستکردووە.
هەسەدە رایگەیاند "گرووپە چەکدارەکان بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپخانە و هاوەن، دووبارە پەلاماری دەوروبەری بەنداوی تشرینیان دەستپێکردووەتەوە ە زیاتر لە 12 جار گوندەکانی ئەلمەحشیە و شێخ حەسەن و گوندەکانی قەشڵایان بۆردومان کردووە".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "هێزەکانیان هەوڵێکی دزەکردنی گرووپە چەکدارەکانی حکومەتی دیمەشقیان لە گوندی زوبەیدەی باشووری دێرحافر پووچەڵکردووەتەوە و چەکدارەکان هەڵهاتوونو دەبێت دیمەشق بەرپرسیارێتی لێکەوتەکانی ئەم پەلامارانە لە ئەستۆبگرێت".
ب ح

بیروڕا