کوردستانی
هاتوچۆی هەولێر ژمارەیەک بڕیاری دەرکرد
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر ئاشکرایکرد دوای ئەوەی لە ساڵی رابردوو بە هۆی تەواوبوونی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەویی و بەدواداچوونی بەردەوامی تیمەکانیان، رووداوەکانی هاتوچۆ بە مردن و برینداربوون کەمبووەوە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر رایگەیاند "بۆ ئەمساڵ تیمەکانیان لە ترافیکلایتەکان، بازگە و مەفرەزەکان، هەروەها لە ناو ئۆتۆمبێلەکانی هاتوچۆ (بە هەردوو جۆری تابلۆی میری و تابلۆی شارستانیی)ەوە دەستدەکەن بە بەدواداچوونی جێبەجێکردنی یاسا و رێساکان و سزادانی ئەوانەی سەرپێچی دەکەن".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "پێویستە شۆفێر ئاگادار بێت کە هەموو کات لەژێر چاودێری تیمەکانی هاتوچۆدایە، چونکە شەقامەکان فەزای گشتیی و موڵکی هەموو خەڵکن، نابێت کەس بە سەرپێچیکردن پێشێلی یاسا و مافی هاوڵاتییانی تر بکات".
بڕیارەکانی هاتوچۆی هەولێر:
1- ئۆتۆمبێلی بێ تابلۆ، یان تابلۆی ساختە، لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت و دەستی بەسەردا دەگیرێت.
2- بەکارهێنانی مۆبایل لە کاتی شوفێری رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە.
3- بەکارنەهێنانی پشتێنی سەلامەتی، لە ناو شار و لە دەرەوەی شار، رووبەرووی سزای دارایی دەکرێتەوە. بۆیە خۆتان ڕابهێنن کە لەگەڵ داگیرساندنی ئۆتۆمبێل، پشتێنی سەلامەتی ببەستن، ئەمەش بۆ سەلامەتی خۆتانە.
4- جام رەشکردن بێ مۆڵەت، بەکارهێنانی نەشرە و فلاشەر و دەستکاریکردنی گزۆز، دەستی بەسەردا دەگیرێ و سزای دارایی دەدرێت.
5- شوفێری کردن بێ مۆڵەت رووبەرووی دادگا و یاسا دەکرێتەوە.
6- ماتۆرسواری دیلیڤەری و هەر جۆرە ماتۆرێکی دیکە پێویستە هەردوو تابلۆی پێشەوە و دواوەی پێوە بێت و بە فەرمی تۆمار کرا بێت، بە پێچەوانەوە دەستی بەسەردا دەگیرێت.
7- ماتۆرسوار دەبێ مۆڵەتی لێخوڕینی هەبێت و کڵاو و پێداویستی سەلامەتی لەسەر بێت.
ب ح

بیروڕا