گێتی
عێراقچی: دۆخی ئێران ئارامە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاشکرایکرد ئاڵۆزییەکانی وڵاتەکەی بەهۆی ههندێک لایەنی تیرۆریستییەوە بووە کە لەلایەن ئسرائیل و ئەمەریکاوە هاندراون و لەئێستاشدا دۆخەکە ئارامە.
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند "بۆ بەلاڕێدا بردنی ناڕەزایەتیی خۆپیشاندانی ئاشتیخوازانەی خەڵک، هەندێک لایەنی تیرۆریستی هاندراون بۆ ئاڵۆزکردنی دۆخی وڵاتەکەیان".
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "گەلی ئێران رێگر بە هیچ جۆرە دەستوەردانێکی خراپەکارانەی ئەمەریکا و ئیسرائل نادات کە ئامانجیان نانەوەی پشێووی تێکدانی ژیانی خەڵک و لاوازکردنی پێگەی وڵاتەکەیانە".
ب ح

بیروڕا