ئابووری

نرخی نەوت ئاگری بەرداوەتە بازاڕو بەخێرایی بەرزدەبێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت ئاگری بەرداوەتە بازاڕو بەخێرایی بەرزدەبێتەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی تۆماركرد و ماوەی دوو رۆژە بەردەوامە لە بەرزبوونەوە و بەراورد بە سێ هەفتەی رابردوو بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆماركردووە.

بەپێی راپۆتێكی سایتی ئینڤێستینگی ئەمریكی "ئەمڕۆ چوارشەممە، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت لە بازاڕەكاندا بە 31 دۆلار و 80 سەنتە و نەوتی جۆری خاوی ئەمریكیش بە 25 دۆلار و 50 سەنتە".

سایتەكە ئاماژەی بەوەشكردووە "نرخی نەوت لە دوێنێوە بەرزبوونەوەی پێوانەیی تۆماركردووە دوای ئەوەی نرخەكەی بەشێوەی بەرچاوی دابەزینی تۆماركرد".

هاوكات دوێنێ سێشەممە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتەیەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند "نرخی نەوت بەردەوام دەبێت لە بەرزبوونەوە و لە رۆژانی داهاتووش زیاتر بەرزدەبێتەوە".

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داهاتی عیراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.

Qaiwan
Qaiwan