عیراقی

زیانەکانی ئاراستەکردنی سێ مووشەک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاشکرا دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیانەکانی ئاراستەکردنی سێ مووشەک بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ئاشکرا دەکرێت
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە، بەڵام هیچ زیانێکی مادی و گیانی لێنەکەوتووەتەوە.

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ سێ مووشەکی جۆری کاتیوشا لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا کەوتوونەتە خوارەوە.

ئاژانسەکە ئاماژە بەوەشکردووە، هیچ لایەنێک بەرپرسیارەتی خۆی لە هێرشە رانەگەیاندووە، بە تەواوی پشتڕاستنەکراوەتەوە کە ئامانجی هێرشەکە چی بووە، هەروەها هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
Qaiwan
Qaiwan