ئابووری
پارە لە شۆفێران وەردەگیرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە مەرزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی بە ناوی دڵنیایی بڕی 20 هەزار دینار لە هەر شۆفێرێك وەردەگیرێت و ئەندامێكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت، نوسراو ئاراستەی دادگا دەكەین و ئەو بابەتە نایاساییە.
كەریم عەلی، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "لە مەرزەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی كۆمپانیاییەك بە ناوی دڵنیایی واتە بیمە، بۆ هەر شۆفێرك كە لە مەرزەكانەوە هاتووچۆ بكات بڕی 20 هەزار دیناری لێ وەردەگیرێت".
باسی لەوەشكرد "ئەو كۆمپانیایە ئەو كارە بە پاڵپشتی نوسراوی بەڕێوەبەری گشتی كاری كۆمپانیاكانی بواری دڵنیایی لە وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكات، بۆ ئەو مەبەستە نوسراوێك ئاراستەی دادگا دەكەین بۆ لێپرسینەوە و سزادانی ئەو كۆمپانیاییە".
شۆفێرانی مەرزەكان كە هاتووچۆ دەكەن نیگەران و ناڕەزایەتی لە وەرگرتنی ئەو پارەیە دەردەبڕن و دوێنێ سێشەممە، بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك كاری بازرگانیان لە مەرزەكان راگرتووە وەك هەڵوێستێك.
لە ماوەی رابردوودا ئەو كۆمپانیایەك كارەكانی راگیرا كە پارەی بە ناوی دڵنیایی لە هاوڵاتیان وەردەگرت و لە بەرانبەر هیچ قەرەبوێكی شۆفێر ناكاتەوە لە حاڵەتی رووداو كە بەسەریان دێت.