ئابووری

نرخی نەوت بەرزبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


نرخی نەوت بەرزبووەوە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە 9ی ئایاری 2020 نرخی نەوت لە بازارەکانی جیهاندا بەمشێوەیە بوو، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 30 دۆلار و 88 سەنتە و نرخی بەرمیلێک خاوی ئەمریکیش بۆ 24 دۆلار و 62 سەنتە.

جیگای ئاماژەیە، لەوماوەی ئەم دوو رۆژەدا نرخی خاوی ئەمریکی بەرێژەی لە 12% بەرزبووەتەوە و خاوی برێنتیش بە رێژەی 10% بەرزبووەتەوە لە بازاڕەکانی جیهاندا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت كاریگەری راستەوخۆی دەبێت لەسەر داهاتی عیراق و هەرێمی كوردستان بەهۆی ئەوەی بۆ دابەشكردنی مووچە پشت بە داهاتی نەوت دەبەستن.
Qaiwan
Qaiwan