کوردستانی
ئاگادارییەك بۆ هاوڵاتیانی شاری سلێمانی
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت، لە دوێنێوە دەستدەكراوە بە تاقیكردنەوەی پراكتیكی مۆڵەتی شۆفێری.
شیلان عوسمان، لێپرسراوی بەشی مۆڵەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند "لە دوێنێوە واتە سێشەممە، دەست بە تاقیكردنەوەی پراكتیكی مۆڵەتی شۆفێری دەكرێت، بەڵام تاقیكردنەوەی تیۆری راگیراوە".
هەروەها دەڵێت "ئیشوكارەكان بەباشی بەڕێوەدەچن و سەرجەم كارمەندان لە كاتی دەوامی ئاسایی لە هەوڵدان بۆ خێرا بەجێگەیاندنی كار و مامەڵەی هاوڵاتیان".
لە ماوەی دوو مانگی رابردوو بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا تەواوی ئیشوكارەكان و مامەڵەكان لە فەرمانگە حكومییەكان راگیرابوون.