جیهانی
ئێران هێرشی كردەوە سەر ئەمریكا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بۆ دووەمجارە لە ماوەی بوون بە سەرۆكی پەرلەمانی ئێران، قاڵیباف دەڵێت، دانوستان لەگەڵ ئەمریكا تەواو لە زەرەری ئێرانەو قەدەغەیە، دەشڵێت بەهیچ جۆرێك رەزامەندی هاتنە دەرەوە لە چوارچێوەی یاسا نادەینە ئاژانسی وزەی ناوەكی.
محەمەد باقر قاڵیباف، سەرۆكی پەرلەمانی ئێران لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆی رۆژی یەكشەممە رایگەیاند "لە ماوەی رابردوو وڵاتانی رۆژئاوا بە تایبەت ئەمریكاو هەندێك وڵاتی ئەوروپی جارێكی تر شوناسی راستەقینەو بێ متمانەو دوژمنانەی خۆیانمان پێ نیشاندا.
باسی لەوەشكرد "ئەوانە سەلماندیان كە ئێمە هیچ رێگایەك جگە لە بەرخۆدانی زیرەكانەو شۆرشگێڕانەمان نییە".
ئەوەشی خستەڕوو "ئێران دژی دیبلۆماسی و دانوستان نییە، بەڵام پێمان وایە دانوستان لەگەڵ ئەمریكا تەواو لە زەرەری ئێرانەو قەدەغەیە".